چاوه‌ڕێ مه‌به‌ خانمان ئه‌م بابه‌تانه‌ت به‌ ڕاستی پێ بڵێن

690 جار خوێندراوەتەوە کات09:15 بەروار21-08-2019
چاوه‌ڕێ مه‌به‌ خانمان ئه‌م بابه‌تانه‌ت به‌ ڕاستی پێ بڵێن

ڕاچڵه‌كین-

هه‌موو مرۆڤێك له‌ ته‌مه‌نیدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ توشی دۆخێك ببێت درۆی تیادا بكات به‌ هه‌ر جۆرێك بێت له‌ جۆره‌كان، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی‌ خانمان یه‌كه‌مجار پیاوێك ده‌بینن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری قسه‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌سه‌ر ئه‌م پێنج بابه‌ته‌ به‌ ڕاستی نه‌دوێت.

1-په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی پێشووتری:
ئافره‌تان زۆركات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ڕاست ناڵێن به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی‌ هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی پێشوتری و جۆری ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی هه‌یبووه‌ و هه‌ندێكجار به‌ خه‌یاڵی خۆیان چیرۆكی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ دروست ده‌كه‌ن.

2-ناوه‌ڕۆكی مه‌به‌سته‌كه‌ی‌:
به‌شێك له‌ خانمان كاتێك یه‌كه‌مجاریان بێت له‌گه‌ڵ پیاوێك بكه‌ونه‌ قسه‌ ئه‌وه‌ ده‌شارنه‌وه‌ سه‌رسام بوون به‌و پیاوه‌ یان نا و پلانیان چییه‌ و زۆر ده‌گمه‌ن هه‌یه‌ ئافره‌تێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ڕاشكاوانه‌ ڕای خۆی بڵێت و پسپۆڕانی ده‌رونی هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئافره‌ت متمانه‌ی‌ ته‌واوی به‌ پیاو نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ له‌ ناخیدا هه‌یه‌ بۆی باس بكات.

3- ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی‌:
ئه‌مه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نزیكه‌ی‌ لای هه‌موان ئاشكرایه‌ و خانمان ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌چنه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ نایانه‌وێت ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی‌ خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و ته‌مه‌نێك ده‌ڵێن كه‌ منداڵتر ده‌ربكه‌ون.

4-ده‌ڵێن" هیچ له‌ ته‌كنه‌لۆجیا نازانین"
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زانیاری ته‌واویشیان هه‌بێت له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆجیا به‌ڵام هیچكات ئه‌وه‌ ئاشكرا ناكه‌ن چونكه‌ به‌شێك له‌وان پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر ئاشكرای بكه‌ت له‌ ته‌كنه‌لۆجیا زیره‌كن ئه‌وه‌ له‌ نرخ و به‌هایان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

5- دۆخی دارایی:
هیچكات ئافره‌ت نایه‌وێت له‌سه‌ر بابه‌تی تایبه‌تی قسه‌ بكات و به‌ تایبه‌ت ئه‌و خانمانه‌ی‌ كاری خۆیانیان هه‌یه‌ و پاره‌ په‌یدا ده‌كه‌ن هیچكات ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ئاشكرا ناكه‌ن كه‌ خاوه‌نین.