بۆ یەکەمین جار مۆبایلێک جیهان سەرسامدەکات

563 جار خوێندراوەتەوە کات09:00 بەروار21-08-2019
بۆ یەکەمین جار مۆبایلێک جیهان سەرسامدەکات

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

وەک ئاشکرایە بەردەوام کۆمپانیاکان لە کێبڕکێدان بۆ راکێشانی بەکارهێنەر و فرۆشتنی بەرهەمەکانیان لە زۆر جێگە و وڵاتانی جیهاندا.

بۆ یەکەمین جاریش کۆمپانیای REDMI مۆبایلێکی زیرەکیی بەرهەمهێناوە کە یەکێک لە کامێراکانی سنووری دروستکردنی تێپەڕاندووەو بە کوالێتی ٦٤ مێگاپێکسڵ بەردەستیکردووە بۆ بەکارهێنەرانی.

کۆمپانیاکە وێنەیەکی ئەو مۆبایلەی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژەشی بەوەداوە لە ماوەیەکی نزیکدا سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی رێدمی نۆت هەشت دەخاترێتەڕوو و کاتی خستنە بازاڕیشی ئاشکرادەکرێت..

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا کۆمپانیاکانی شاومی و هواوی کامێرای مۆبایلەکانیان نزیک کردبوویەوە لە ٤٨ مێگاپێکسڵ و نەیانتوانی بوو ئەو سنورە تێپەڕێنن بەڵام کۆمپانیای رێدمی ئەو کارەی ئەنجامدا و بووە یەکەمین کۆمپانیا.