ئەحمەدی حاجی رەشید: لەبەغداوە هیچ وادەیەك بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاریی نەكراوە

569 جار خوێندراوەتەوە کات12:22 بەروار22-08-2019
ئەحمەدی حاجی رەشید: لەبەغداوە هیچ وادەیەك بۆ ناردنی  مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاریی نەكراوە

راچڵەكین 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی  هیچ وادەیەكی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دیارینەكردووە.

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئابی 2019 بەراچڵەكین-ی راگەیاند، لەدوو رۆژی رابردوو بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەم مانگە پەیوەندیم بە وەزارەتی دارایی عێراق كردووە.

وتیشی: وەڵامی وەزارەتی دارایی  ئەوە بوە كە بەردەوام دەبن لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لەبارەی وادەی ناردنی پارە و مووچەی  ئەم مانگە بۆ هەرێم، جەختی لەوەكردەوە هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

قسەكانی ئەحمەدی حاجی رەشید لەكاتێكدایە، تائێستا مووچەی مانگی 5 بەشێك لەوەزارەتەكان تائێستا دابەشنەكراوە و هیچ وادیەكیش بۆ دابەشكردنیان دیارینەكراوە.