هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكرا

63 جار خوێندراوەتەوە کات12:36 بەروار22-08-2019
هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەكرا

راچڵەكین 

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەئامانجی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی بڕیاریانداوە هاوردەکردنی تەماتە لە  دەرەوە لەرۆژی 1ی ئەیلولەوە تاكاتێكی نادیار قەدەغەدەکرێت.

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم  ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئابی 2019  لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند، پێداچونەوە بەلیستی هاوردەكردنی  بەرهەمەكان بۆ هەرێم دەكەین و هاوردەكردنی هەندێك بەرهەمی دیكە بەتەواوی قەدەغە دەكەین. 

ئاماژەبەوەشدراوە، وەزارەتی كشتوكاڵ  هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە لەرۆژی 1ی ئەیلولەوە تاكاتێكی نادیار قەدەغە دەكرێـت.

بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دوای ئەوەی هات لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان ژمارەیەک جوتیار بەرهەمەکانیان فڕێدا ئەوەش  کاردانەوەی لەنێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا لێكەوتەوە.