بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانەكرد

453 جار خوێندراوەتەوە کات03:41 بەروار22-08-2019
بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانەكرد

راچڵەكین 

بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەو پارەیەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران دەینێرێت، گەیشتە هەرێمی كوردستان.

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 22 ی ئابی 2019 پارەکە گەیشتە هەرێمی كوردستان ‌و بەگەیشتنی ئەو پارەیە دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان خێراتر دەبێت وەكو رووداو بڵاویكردووەتەوە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی كورستان پێش پشووەكانی جەژنی قوربان لە داهاتی ناوخۆ دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە، لە چەند رۆژی رابردوودا دابەشكردنی مووچە بەخاوی بەڕێوەچوو.

حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە 881 ملیار دیناری بۆ مووچە پێویستە لەو بڕە 453ملیار دیناری حكومەتی عێراق ‌و 378ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشییەكانی هەرێمی كوردستان دابینی دەكات، ئەوەی دیكەش لە داهاتی ناوخۆ دابین دەكرێت.