کڵۆپ ناوی هەڵبژاردە و یانەی داهاتووی ئاشکراکرد

140 جار خوێندراوەتەوە کات08:57 بەروار22-08-2019
کڵۆپ ناوی هەڵبژاردە و یانەی داهاتووی ئاشکراکرد


یۆرگن کڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ کە توانی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەکەی بەدەستبهێنێت ناوی ئەو یانە و هەڵبژاردەیەی ئاشکراکرد کە حەز بە کاری راهێنەرایەتییان دەکات.

لە لێدوانێکدا ئەو راهێنەرە رایگەیاندووە دەیەوێت ببێتە راهێنەرى ئەڵمانیا و دواتریش بایرن میونشن و دوای ئەوەش بگەڕێتەوە بۆ بوروسیا دۆرتمۆند.

هەروەها راشیگەیاندووە ئارەزووی ئەوە دەکات لە لیڤەرپوڵ کۆتایی بە ژیانی راهێنەرایەتی بهێنێت و لەوێوە ماڵئاوایی بکات.

هەروەها راشیگەیاندووە دواتر بڕیار دەدات و هەموو شتێکیش لە ئارادایە، لەوانەشە بەتەواوى وازبهێنێت.