ڤیدیۆ: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نیوزله‌ندا له‌ دانیشتنێكی فه‌رمیدا شیر به‌ منداڵێك ده‌دات

104 جار خوێندراوەتەوە کات11:28 بەروار22-08-2019
ڤیدیۆ: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نیوزله‌ندا له‌ دانیشتنێكی فه‌رمیدا شیر به‌ منداڵێك ده‌دات

ڕاچڵه‌كین-

ڤیدیۆیه‌ك زۆر خێرا له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نیوزله‌ندا شیر به‌ كۆرپه‌یه‌كی ساوا ده‌دات له‌ میانی سه‌رۆكایه‌تی كردنی دانیشتێكی حكومه‌ته‌كه‌ی‌.

له‌ڤیدیۆكه‌دا "تریفۆر مالارد" سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نیوزله‌ندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ شیر به‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 هه‌فته‌ ده‌دات و له‌هه‌مان كاتدا ئاگاداری ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاتی قسه‌كردنی ته‌واو بووه‌.

ئه‌وه‌ی‌ جێی باسه‌ ئه‌م كۆرپه‌یه‌ منداڵی تریفۆر نییه‌ و منداڵی تامانی كوفی جێگریه‌تی كه‌ له‌ دایكێكی جێگره‌وه‌ هاتۆته‌ دنیاوه‌.