ڤیدیۆ: كه‌روێشك یان قه‌له‌ڕه‌ش؟ ڤیدیۆیه‌ك به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ری سه‌رقاڵ كردوه‌

540 جار خوێندراوەتەوە کات12:26 بەروار23-08-2019
ڤیدیۆ: كه‌روێشك یان قه‌له‌ڕه‌ش؟ ڤیدیۆیه‌ك به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ری سه‌رقاڵ كردوه‌

ڕاچڵه‌كین-

هه‌رجاره‌ و ڤیدیۆ یان وێنه‌یه‌ك ده‌بێته‌ باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌مجاره‌ش به‌كارهێنه‌رێكی تویته‌ر له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆیه‌كی جیاوازه‌وه‌ بۆته‌ باسی تویته‌ر و هه‌موان ده‌پرسن ئایا ئه‌وه‌ كه‌روێشكه‌ یان قه‌له‌ ڕه‌ش.

به‌ڕای تۆ ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ چییه‌؟ باڵنده‌یه‌ یان كه‌روێشك؟ساڵی 2017 زانایه‌كی نه‌رویجی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌  له‌ تویته‌ر، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ باڵنده‌یه‌ و به‌ دیاریكراوی قه‌له‌ڕه‌شی ئه‌فه‌ریقی مل سپیه‌ و ناوی " Mischief "  یه‌ و له‌ ناوچه‌ی‌ پارێزراوی جیهانی تایبه‌ت به‌ باڵنده‌ جیهانیه‌كان له‌ "ڤالی پارك" ده‌ژی و یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م باڵنده‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ قسه‌ش ده‌كات.