هەفتەی داهاتوو مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە دابەشدەكرێت

802 جار خوێندراوەتەوە کات08:58 بەروار23-08-2019
هەفتەی داهاتوو مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە دابەشدەكرێت

راچڵەكین-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو، مووچەی چەند وەزارەتێك و دامەزراوەیەك دابەش دەكرێت.

سەرچاوەكە بەڕاچڵەكین-ی راگەیاند، یەكشەممەی داهاتوو 25ی ئابی 2019 مووچەی وەزارەتەكانی سامانە سرووشتەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.

وتیشی، هەمان رۆژ مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێم، لیوای 1 و 2ی هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی نەوت و گاز دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی موچە پشت بە دوو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەكەمیان، پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ كە مانگانە 317 ملیار دینارە، دووەمیان ناردنی پشكی هەرێمی كوردستانە لە بەغداوە كە مانگانە 522 ملیار دینارە.