رۆژهەڵاتی كوردستان: لەمانگێكدا 20 كۆڵبەر بوونەتە قوربانی

36 جار خوێندراوەتەوە کات09:38 بەروار23-08-2019
رۆژهەڵاتی كوردستان: لەمانگێكدا 20 كۆڵبەر بوونەتە قوربانی

راچڵەكین-

لەماوەی مانگێكدا لەسنووری رۆژهەڵاتی كوردستان، 20 كۆڵبەر بوونەتەقوربانی. وەك رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی چوارشەممە 21ی ئاب، كۆڵبەرێكی خەڵكی شنۆ بە ناوی ”ناسر نووری“ بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران بریندار كراوە.

ئەو كۆڵبەرە لە بەرزاییەكانی كێلەشین كراوەتە ئامانج و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەكانی شاری نەغەدە كراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگێكدا لە 21ی تەمووز تا 21ی ئابی ئەمساڵ لانیكەم ٥ كۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون و ١٥ ی دیكەش بریندار بوون.