ڤیدیۆ: بوراك له‌سه‌ر زیاد بوونی كێشی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ هاته‌ ده‌نگ

2954 جار خوێندراوەتەوە کات06:38 بەروار24-08-2019
ڤیدیۆ: بوراك له‌سه‌ر زیاد بوونی كێشی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ هاته‌ ده‌نگ

ڕاچڵه‌كین-

ئه‌ستێره‌ی‌ تورك" بوراك ئۆزجفیت" له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی‌ له‌ فه‌خریه‌ی هاوسه‌ری گیرا له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردودا به‌هۆی زیاد بوونی كێشی هاته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت" هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ من به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك جوانه‌ و خۆشه‌ویستی من بۆ ئه‌و هه‌موو ڕۆژێك دوو هێنده‌ ده‌بێت"

ئه‌م پۆسته‌ی‌ بوراك له‌لایه‌ن خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌كانی توركیا پاڵپشتی كرا و پرۆگرامێكی تایبه‌ت له‌ كه‌ناڵێكی توركی به‌ناوی"فه‌خریه‌ زۆر جوانه‌" ی په‌خشكرا بۆ پشتیوانی له‌م خانمه‌.

به‌م دواییانه‌ و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ وێنه‌یه‌كی خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ تورك "ئه‌فجین"  دوای منداڵبوونه‌كه‌ی‌  ده‌رده‌كه‌وێت كێشی زۆر زیادی كردوه‌ له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌م خانمه‌ یه‌كێك بوو له‌ جوانترین خانمه‌ ئه‌ستێره‌كانی توركیا و ڤیدیۆ و وێنه‌كانیان له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ پشووی جه‌ژنی قوربان له‌ بۆدروم تۆماركراوه‌.