سێ كێشه‌ی باو دوای هاوسه‌رگیری توشت ده‌بێت

682 جار خوێندراوەتەوە کات08:48 بەروار24-08-2019
سێ كێشه‌ی باو دوای هاوسه‌رگیری توشت ده‌بێت

ڕاچڵه‌كین-

له‌ژیانی هاوسه‌رگیریدا هه‌ندێك گرفت و كێشه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ هاوسه‌ره‌كان توشی ده‌بن به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تاوه‌ چونكه‌ ڕاهاتن له‌سه‌ر ژیانكردن له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌ كه‌مێك قورس ده‌بێت له‌سه‌ره‌تاوه‌، ئه‌گه‌ر نیازی هاوسه‌رگیریت هه‌یه‌ یان تازه‌ هاوسه‌رگیریت كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ خۆت ڕابهێنیت.

1-كاری ناوماڵ:
له‌سه‌ره‌تاوه‌ ڕه‌نگه‌ ئیش و كاری ناوماڵ به‌شێك له‌ كێشه‌ و گرفت بۆ هه‌ردوولا دروست بكات، به‌ڵام ڕێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان ده‌كات.

2-بابه‌تی دارایی:
جیاوازی بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر بابه‌تی دارایی یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ گرفته‌ باوه‌كانی دوای هاوسه‌رگیری، باشتر وایه‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێكبكه‌ون چه‌ند پاره‌ خه‌رج بكه‌ن و چه‌ند پاشه‌كه‌وت بكه‌ن.

3-ئازادی تاكه‌ كه‌سی:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندیه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌نێوان دوو كه‌س به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕێگر نیه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ هاوسه‌ره‌كان خاوه‌نی ئازادی تاكه‌ كه‌سی بن و له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان دوور نه‌كه‌ونه‌وه‌  بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانیان پڕ نه‌بێت له‌ ڕۆتین.