مایلی سایرس:ناپاكیم له‌ هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌كردووه‌

114 جار خوێندراوەتەوە کات09:51 بەروار24-08-2019
مایلی سایرس:ناپاكیم له‌ هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌كردووه‌

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ پۆپی ئه‌مه‌ریكی، مایلی سایرس ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ كه‌ ناپاكی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئه‌كته‌ری ئوستورالی "لیام هیمسۆرس" كردبێت.

ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ 10 ساڵی ڕابردودا ناوبه‌ناو په‌یوه‌ندیان هه‌بووه‌ و 7 مانگ به‌ر له‌ ئێستا هاوسه‌رگیریان كردووه‌ و چوار شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو به‌هۆی كێشه‌ی‌ زۆر له‌ نێوانیاندا بڕیاری جیابونه‌وه‌یاندا.

مایلی له‌ پۆتسێكی تویته‌ر نوسیویه‌تی" ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌س پێم بڵێن به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز سه‌ما ده‌كات یان ماریگوانا ده‌كێشێت و نه‌زانه‌ و زمانی درێژه‌ به‌ڵام ئه‌مانه‌ هیچی درۆ نییه‌ و من هاوسه‌ره‌كه‌مم خۆشویستوه‌ و دوای جیابونه‌وه‌ش هه‌ر خۆشم ده‌وێت"