بەرنامەیەکی گرنگ بووەتە خۆڕایی

97 جار خوێندراوەتەوە کات08:34 بەروار25-08-2019
بەرنامەیەکی گرنگ بووەتە خۆڕایی


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

کۆمپانیاکانی بواری دروستکردن و بەرهەمهێنانی بەرنامە و یارییە ئەلیکترۆنییەکان بەردەوامن لە ئۆفەری تایبەتی خۆیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بە بەکارهێنەرانیان.

لە نوێترین ئۆفەریشدا چەندین بەرنامە کرانە خۆڕایی یەکێک لەوانەش بەرنامەی PRO-Video player ـە کە چەندین تایبەتمەندیی گرنگ لە خۆدەگرێت.

کاری بەرنامەکە بریتییە لە کارپێکردنی سەرجەم جۆرە جیاوازەکانی ڤیدیۆ لەناو مۆبایلەکان و بە تایبەت بۆ سیستمی ئەندرۆید بەردەستخراوە.

واتە بەرنامەکە تەنیا بۆ ئەو مۆبایلانە دەبێت کە ئەندرۆیدن و نرخی پێشووشی نزیکەی چوار دۆلار بووە بەڵام لە ئێستادا بووەتە خۆڕایی بۆ ماوەیەکی کاتی.

بۆ داگرتنی کلیک لێرە بکەن