10 ڕێنمایی منداڵه‌كه‌ت له‌ گێچه‌ڵی سێكسی پارێزراو ده‌كات

8460 جار خوێندراوەتەوە کات09:39 بەروار25-08-2019
10 ڕێنمایی منداڵه‌كه‌ت له‌ گێچه‌ڵی سێكسی پارێزراو ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

گێچه‌ڵی سێكسی هه‌مووكات گرفت و كێشه‌ی‌ بۆ ته‌واوی مرۆڤه‌كان له‌جیهاندا دروستكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ش دایك و باوكان زۆر گرنگه‌ منداڵه‌كانیان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ گێه‌ڵی سێكسی پارێزاراوبن.

1- كچەكەت ئاگادار بكەرەوە كە نابێت لەسەر قاچی هیچ پیاوێك دابنیشێت با خزمیش بێت.

2- پۆشاك گۆڕین لەبەردەم منداڵێكدا كە دوو ساڵی تێپەڕاندبێ‌ ڕێگە پێدراو نیە.

3- ڕێگە مەدە بە هیچ كەسێكی باڵغ كە بڵێت من دەبمە هاوسەری منداڵەكەت.

4-كاتێك منداڵەكانت دەچنە دەرەوە بۆ یاریكردن لەگەڵ منداڵانی تردا پێویستە چاودێریان بكەیت و بزانیت چ یاریەك ئەنجام دەدەن، چونكە هەندێك ڕەفتاری نەشیاو لەنێو منداڵاندا بڵاوبوەتەوە.

5-منداڵەكەت ناچار مەكە سەردانی هیچ كەسێكی گەورە بكات كە حەزی پێناكات.

6-  ئەگەر منداڵەكەت پاشەكشەی كرد لەو چالاكی و یارییانەی كە بەردەوام ئەنجامی دەدات، پێویستە ئارامگر بیت و هۆكارەكەی لێ‌ بپرسیت.

7-پێویستە دایك و باوك بە شێوەیەكی زانستی گونجاو لەگەڵ ڕەوشت و بەهاكانی كۆمەڵگەدا ڕۆشنبیری سێكسی بدات بە منداڵەكەی، بەپێچەوانەوە لەشوێنی ترەوە بە هەڵە فێر دەكرێت.

8-  پێویستە دایك و باوك ناوەڕۆكی ئەو فیلم كارتۆنانە ببینن كە ڕێگە دەدەن منداڵەكانیان تەماشایان بكەن.

9-  هەوڵبدە لەنزیكەوە چاودێری ئەو بابەتانە بكەیت كە منداڵەكەت لە ئینتەرنێتدا ته‌ماشای دەكات.

10-  منداڵەكەت ڕابهێنە لەسەر گرنگی دان بە پاكوخاوێنی شوێنە هەستیارەكان و ڕێگەنەدان بە هیچ كەسێك بۆ دەست لێدانی.

بەباشی گوێبگرە بۆ سكاڵای منداڵەكەت دژ بە هەر كەسێك، هەرگیز سكاڵاكانی بە كەم مەگرە و باش بزانە تۆ یەكەمین و گرنگترین هێڵی بەرگری منداڵەكەتی و لەیادت بێت كە ئازاری كەمتەرخەمی بە درێژایی تەمەنت لەگەڵتدا دەمێنێتەوە، كەواتە منداڵەكەت بپارێزە.