فه‌یسبوك دروشمی "خۆڕاییه‌ و بۆ هه‌میشه‌ به‌خۆڕایی ده‌مێنێته‌وه‌" لاده‌بات

62 جار خوێندراوەتەوە کات08:45 بەروار28-08-2019
فه‌یسبوك دروشمی

راچڵه‌كیان

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك كه‌ به‌دروشمی ئه‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ تۆڕێكی به‌ خۆڕاییه‌ كاتێك له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌تویست هه‌ژمارێك بكه‌یته‌وه‌ راسته‌خۆ دروشمی "خۆڕاییه‌ و بۆ هه‌میشه‌ به‌خۆڕایی ده‌مێنێته‌وه‌" به‌رچاو ده‌كه‌وت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و له‌م مانگه‌دا ئه‌و دروشمه‌ گۆڕاوه‌.

لابردنی ئه‌و دروشمه‌ی فه‌یسبوك و گۆڕینی، نیگه‌رانی‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ دروستكردووه‌، ئاخۆ زه‌به‌لاحه‌ شینه‌كه‌ نیازی‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌كارهێنانی‌ تۆڕه‌كه‌ ناچار به‌ پێدانی بڕه‌ پاره‌یه‌ك بكات یان نا.

له‌ ئێستادا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تری‌ داناوه‌ و نوسراوه‌ "خێرا و ئاسانه‌" و ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش له‌م مانگه‌دا كراوه‌.

تاوه‌كو ئێستا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی‌ لابردنی دروسمه‌كه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك به‌ جێگیری مابۆوه‌.

التغيير جرى في وقت سابق من أغسطس الجاري