10 هه‌نگاوی سادده‌ واده‌كات له‌یه‌كه‌م ژوانه‌وه‌ دڵی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به‌ده‌ست بهێنیت

3404 جار خوێندراوەتەوە کات09:36 بەروار28-08-2019
10 هه‌نگاوی سادده‌ واده‌كات له‌یه‌كه‌م ژوانه‌وه‌ دڵی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به‌ده‌ست بهێنیت

ڕاچڵه‌كین-

كاتێك تۆی خوێنه‌ر ئه‌م یابه‌ته‌ ده‌خوێنیته‌وه‌ ده‌زانیت كه‌ یه‌كه‌م ژوان چه‌ند گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌ده‌ست بهێنیت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ هاوسه‌رگیری بكه‌یت و كه‌سێك هه‌یه‌ له‌ خه‌یاڵتدا كه‌ بنیات ناوه‌، به‌ 10 هه‌نگاوی ئاسان ده‌توانیت دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له‌ یه‌كه‌م ژوانه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنیت.

1- ئارامبه‌:
ڕه‌نگه‌ وتنی ئاسان بێت به‌ڵام به‌ كردار كه‌مێك قورس بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆش ده‌وێت ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ له‌ یه‌كه‌م ژوانتان هێور بیت و نه‌شڵه‌ژێیت و ته‌ركیز هه‌بێت كاتێك له‌گه‌ڵی قسه‌ ده‌كه‌یت.

2-شوێن زۆر گرنگه‌:
هه‌وڵبده‌ شوێنێك بدۆزیته‌وه‌ كه‌ هێوربێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌ی‌ تیادا بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ كه‌سێك بێزارتان بكات و مه‌به‌ست له‌مه‌ ته‌نها ناسینی به‌رامبه‌ربه‌ره‌كه‌ته‌ نه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ لێی.

3-ئه‌وه‌نده‌ی‌ پێویسته‌ قسه‌ بكه‌:
ته‌واوی كاته‌كه‌ بێده‌نگ مه‌به‌ و زیاد له‌ پێویستیش قسه‌ مه‌كه‌ باشتر وایه‌ هه‌وڵبده‌یت له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بگه‌یت له‌و كاته‌دا.

4-خۆت ئاماده‌ بكه‌:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ یه‌كه‌م دانیشتندا سه‌ركه‌وتوو بیت ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ خۆت ئاماده‌ بكه‌یت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێك بیت و له‌ گۆڤارێكی جیهانی هاتبێتیته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام خۆت خاوێن بكه‌ره‌وه‌ و جلوبه‌رگی ڕێك بپۆشه‌ و ڕوخسارت ئارام ده‌ربخه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌ده‌ست بهێنیت.

5-له‌كاتی خۆیدا ئاماده‌به‌:
هه‌ندێك كه‌س ئاره‌زوو ناكه‌ن كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سێك بڕیار وایه‌ یه‌كتر ببینن به‌رامبه‌ره‌كه‌یان دره‌نگ بكه‌وێت چونكه‌ ئه‌مه‌ به‌ سوكایه‌تی ده‌زانن له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ باشتر وایه‌ له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا بگه‌یته‌ شوێنی مه‌به‌ست.

6-له‌ مۆبایله‌كه‌ت دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌:
ئه‌گه‌رچی هه‌موان ئالوده‌ی‌ به‌كارهێنانی مۆبایلن به‌ڵام هیچ نه‌بێت له‌ یه‌كه‌م ژواندا له‌ مۆبایله‌كه‌ت دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت هه‌ست به‌ گرنگی خۆی بكات لای تۆ.

7-بۆچوونی هاوڕێ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانت وه‌ربگره‌:
ڕه‌نگه‌ تۆ ئاره‌زووی ستایلێكی جلوبه‌رگ بكه‌یت به‌ڵام شیاو نه‌بێت بۆ یه‌كه‌م دانیشتن باشتر وایه‌ پرسیاری ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ هاوڕێیه‌كی نزیكت یان كه‌سێكی نزیكت بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێنمویت بكات.

8-زمانی جه‌سته‌ زۆر گرنگه‌:
هه‌وڵبده‌ پردێكی په‌یوه‌ندی دروست بكه‌یت و له‌كاتی قسه‌كردند زمانی جه‌سته‌ت ئاماده‌ بێت و ناوبه‌ناو ته‌ماشای ناو چاوه‌كانی بكه‌ به‌ڵام نه‌ك  له‌ ته‌واوی دانیشتنه‌كه‌دا ته‌ماشای ناوچاوی بكه‌یت.

9-كه‌مێك خۆت دوور بخه‌ره‌وه‌ له‌ باسكردنی هه‌ندێك بابه‌ت:
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ له‌ یه‌كه‌م دانیشتندا بابه‌تی سادده‌ باس بكه‌ن بۆنمونه‌ باسی كار و ئاره‌زوو و كاتی كاركردن و خوێندن و ئه‌و شتانه‌ی‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ هه‌ردوكتانه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت بیزانن.

10-گرنگیدانی خۆت ده‌ربخه‌:
باشتر وایه‌ گرنگیدان به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌ربخه‌یت ئه‌گه‌ر به‌ ڕه‌فتار بێت یان ده‌ربڕین، بۆنمونه‌ بڵێ كه‌ ستایلی جلوبه‌رگه‌كه‌ی‌ جوانه‌ .