منداڵترین باوکی بەریتانیا چی بەسەر هات؟

15871 جار خوێندراوەتەوە کات11:48 بەروار28-08-2019
منداڵترین باوکی بەریتانیا چی بەسەر هات؟
ڕاچڵەکین- 

کوڕێکی بەریتانی بە منداڵترین باوکی   بەریتانیا ناوی دەکرد کاتێک لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا منداڵێکی لە کچەهاوڕێ تەمەن ١٥ ساڵەکەی بوو، ئێستا بێ کارە و بەدەست ئاڵودەبوونی کحولەوە دەناڵێنێت.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، ئالفی پاتێنی تەمەن ٢٣ ساڵ، باوکی تایلەری تەمەن ١٠ ساڵ، ئێستا کەسێکی شەڕانگێزە و چەندین جار بەو هۆیەوە لە دادگا دەرکەوتووە، کەسێکی بێ کاریشە و هێشتا لەگەڵ دایکیدا دەژی، لەگەڵ ئەمانەشدا بەدەست ئاڵودەبوونی خواردنەوە کحولییەکانەوە دەناڵێنێت.



ئالفی تەمەن ٢٣ ساڵ

ئالفی لە ساڵی ٢٠٠٩دا هەموو مانشێتەکانی داگیرکرد کاتێک تەمەنی تەنها ١٣ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی هاوڕێی دووگیانکرد. 

دایکی دەیگێڕێتەوە کە ئەو پێی وابوو ئالفی کوڕی و شانتێلی تەمەن ١٥ ساڵ تەنها هاوڕێی ئاسایی بوون و چەندین جار لە ماڵی یەکتر دەخەوتن، کاتێک هەواڵی دووگیانییەکەی بیست توشی شۆک بوو.

لەدایکبوونی منداڵەکەی ئالفی دەنگانەوەیەکی زۆری هەبوو و چەندین گفتوگۆی یاسایی دەربارەی سێکس لە نێوان منداڵدا و بە تاوانکردنی کردەوەی لەو جۆرە و پەیڕەوکردنی رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی روداوەی لەو جۆرە نایەوە.

Patten was just 13 years old when he was said to have fathered a child with family friend Chantelle Steadman, 15. However, a DNA test later proved Alfie was not the child's father
ئالفی تەمەن ١٣ ساڵ پاش لەدایکبوونی کوڕەکەی