بۆچی خانمان زیاتر له‌ پیاوان قسه‌ ده‌كه‌ن؟

258 جار خوێندراوەتەوە کات11:30 بەروار29-08-2019
بۆچی خانمان زیاتر له‌ پیاوان قسه‌ ده‌كه‌ن؟

ڕاچڵه‌كین-

ئاشكرایه‌ به‌شێك له‌ خانمان زیاتر له‌ پیاوان قسه‌ ده‌كه‌ن و گرنگی به‌ ورده‌كاریه‌كان ده‌ده‌ن ، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماندوه‌ كه‌ خانمان به‌ ڕێژه‌ی‌ %30- 50 زیاتر له‌ پیاوان ئاره‌زووی قسه‌كردن ده‌كه‌ن، پێنج هۆكار واده‌كات خانمان زیاتر له‌ پیاوان ویستی قسه‌كردنیان هه‌بێت .

1-مێشكی خانمانك
سه‌رژمێریه‌ك كه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵێك له‌ خانمان ئه‌نجامدرا بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆچوونی ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌و هۆكاره‌ بزانرێت كه‌ واده‌كات زۆر قسه‌ بكه‌ن چییه‌ ؟ وه‌ڵامی ئه‌وان ته‌نها ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ مێشكیان سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌وێت.

2-زیاتر له‌باره‌ی‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌دوێن:
زۆرێك له‌ خانمان زیاتر ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌باره‌ی‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌ری ببڕن، به‌جۆرێك خانمان ده‌توانن به‌ درێژای ڕۆژ  قسه‌ بكه‌ن به‌ ده‌م خواردنه‌وه‌ی‌ كوپێك قاوه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ خۆشیان بێزار ببن.

3-بۆ ئه‌وه‌ی‌ بێده‌نگی پیاوان بشكێنن:
پیاوان زۆر جار به‌وه‌ ناسراون ئاره‌زووی بێده‌نگی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی‌ پیاوێك بهێنێته‌ قسه‌كردن ئاماده‌یه‌ بێ هه‌ستكردن به‌ بێزاری به‌ به‌رده‌وامی قسه‌ بكات.

4-ئاره‌زووی  ورده‌كاری ده‌كه‌ن:
پرسیاركردنی به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تێك كاری له‌پێشینه‌ی‌ خانمانه‌، بۆ زانینی وورده‌كاری بابه‌ته‌كان ئاماده‌ن كه‌ زۆر قسه‌ بكه‌ن.

5-بۆ ئه‌وه‌ی‌ پیاو بێزار بكه‌ن:
كاتێك  پیاوان ئاره‌زووی بێده‌نگی بكه‌ن ئه‌وه‌ خانمان بۆ ئه‌وه‌ی‌ بێزار و توڕه‌یان بكه‌ن ئه‌وه‌نده‌ قسه‌ ده‌كه‌ن هه‌تا واده‌كه‌ن پیاو توڕه‌ ببێت.