10 نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ یه‌كتر دروستكراون

3440 جار خوێندراوەتەوە کات09:02 بەروار31-08-2019
10 نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ یه‌كتر دروستكراون

ڕاچڵه‌كین-

ڕه‌نگه‌ ئاسان نه‌بێت بزانیت هاوبه‌شی ژیانت ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات بۆ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ بمێنێته‌وه‌ یان نا به‌ڵام له‌ڕاستیدا 10 نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئێوه‌ دوو كه‌سن به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ دروستكراون ته‌مه‌نێك به‌ یه‌كه‌وه‌ بژین.

1- له‌ زۆر بابه‌تدا هاوڕان:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ئاره‌زووی مرۆڤ ده‌گۆڕێت به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی‌ دوو كه‌س زۆربه‌ی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ ئاره‌زووی ده‌كه‌ن تیایدا هاوبه‌ش بن وه‌ك كه‌سایه‌تی و كرانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌ر و ڕاستگۆی ئه‌وه‌ مانای وایه‌ بۆ ژیانكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر زۆر شیاون.

2-كات به‌ یه‌كتر ده‌به‌خشن:
كاتێك هه‌ردوكتان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ كات به‌سه‌ر ببه‌ن و هه‌ندێك كار به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان پته‌وتر بێت.

3-سوور له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕاستگۆبن:
هه‌بوونی ڕاستگۆی له‌ په‌یوه‌ندی نێوان دوو كه‌سدا هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ داهاتودا ژیانێكی ئارام و بێ كێشه‌یان هه‌بێت و بێ ترس هه‌موو بابه‌تێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌نه‌وه‌.

4-له‌ خۆشی و ناخۆشیدا پشتی یه‌ك به‌ر ناده‌ن:
هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌ك پێویستی به‌ پشتیوانی هه‌ست و ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌بێت، ئه‌مانه‌ش پێویستیه‌كانی درێژه‌دانن به‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و ژیانی هاوبه‌ش.

5- پاڵپشتی یه‌كتر ده‌كه‌ن:
كاتێك دوو هاوسه‌ر خۆیان به‌سه‌ر یه‌كترا فه‌رز نه‌كه‌ن  به‌تایبه‌ت بۆ گۆڕینی ستایلی ژیانكردن و كه‌سایه‌تی  و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاڵپشتی یه‌كتر بن له‌ڕووی كار و زانسته‌وه‌.

6-مانای ئارامگرتن و لێخۆشبوون بزانن:
له‌ ژیانی هاوبه‌شدا ته‌نگانه‌ و خۆشی و ناخۆشی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌و دوو كه‌سه‌ی‌ بتوانن به‌رگه‌ی‌ ناخۆشیه‌كان بگرن و چێژ له‌ خۆشیه‌كانی ژیانیان وه‌ربگرن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ن ته‌مه‌نێك به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ڕێ بكه‌ن.

7-گوێ بۆ یه‌كتر ده‌گرن:
كاتێك بڕیاری ئه‌وه‌ ده‌ده‌یت كات ببه‌خشیت به‌ هاوبه‌شی ژیانت بۆ ئه‌وه‌ی‌ گوێ بۆ یه‌كتر بگرن و هه‌ست و سۆزتان بۆ یه‌كتر بگۆڕنه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌بن.

8-به‌یه‌كه‌وه‌ باس له‌ داهاتوو ده‌كه‌ن:
باسكردنی داهاتوو و دانانی پلان بۆ ژیانكردن ته‌نها هاوسه‌ره‌ به‌خته‌وه‌ره‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

9-له‌ گه‌نگه‌شه‌ خۆیان دوور ناگرن:
له‌كاتی دروستبوونی كێشه‌یه‌ك هیچكامێكیان له‌ ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ ڕاناكه‌ن و قسه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌نه‌ ئه‌نجام هه‌تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بكه‌ن.

10-خۆیان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانن:
هه‌بوونی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان زۆر گرنگه‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ هاوكار ده‌بێت هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ركانه‌ به‌جێ بهێنن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆیان.