نرخی ئایفۆنە نوێیەکان ئاشکرابوو

407 جار خوێندراوەتەوە کات11:05 بەروار31-08-2019
نرخی ئایفۆنە نوێیەکان ئاشکرابوو

نرخی ئایفۆنە نوێیەکان ئاشکرابوو

ڕاچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

وابڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، کۆمپانیای ئەپڵ چەند بەرهەمێکی نوێی خۆی لەناویشیان ئایفۆن نمایشبکات و جیهانی بەلای خۆیدا رابکێشێت.

بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان، ئەپڵ سێ ئایفۆنی نوێ دەخاتە بازاڕەکانەوە کە ئەوانیش (ئایفۆن ١١، ئایفۆن ١١ پڕۆ، ئایفۆن ١١ پڕۆ ماکس) هەریەک لەوانەش نرخێکی تایبەتیی هەیە.

ئەو سەرچاوانەش ئاماژەیان بەوەداوە نرخی ئایفۆن ١١ بەگوێرەی قەبارەی میمۆرییەکەی لە ٧٤٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

بەڵام ئایفۆن ١١ پڕۆ لە ٩٩٩ دۆلار و ماکسەکەشی ١٠٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

وابڕیارە لە مەراسیمێکی تایبەتدا سەرجەم تایبەتمەندیی و نرخەکانیشیان بەشێوەیەکی فەرمی رابگەیەندرێن.