له‌باره‌ی‌ گێچه‌ڵی سێكسی باوه‌ڕ به‌م چوار بابه‌ته‌ مه‌كه‌

6262 جار خوێندراوەتەوە کات09:27 بەروار01-09-2019
له‌باره‌ی‌ گێچه‌ڵی سێكسی باوه‌ڕ به‌م چوار بابه‌ته‌ مه‌كه‌

ڕاچڵه‌كین-

گێچه‌ڵی سێكسی یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ گه‌وره‌كان له‌ ئه‌مه‌ریكا و جیهان، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ كۆی پێنج ئافره‌ت یه‌ك دانه‌یان ڕوبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بنه‌وه‌ و به‌رده‌وام ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ زیاد بووندایه‌، به‌رده‌وام 4 بابه‌تی ناڕاست له‌سه‌ر گێچه‌ڵی سێكسی باس ده‌كرێت كه‌ پێویسته‌ باوه‌ڕی پێ نه‌كه‌یت.

1-كه‌سانی نه‌ناسیاو زۆر كات گێچه‌ڵی سێكسی به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن:
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك شه‌و به‌ ته‌نها بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ شه‌قامێك له‌ ئینگلته‌را و ئوستورالیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ له‌ كۆی پێنج كه‌س یه‌ك كه‌س ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ڕوبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی ببێته‌وه‌ و ته‌نها %10 ی كه‌سانی نه‌ناسیاو به‌رپرسن له‌ گێچه‌ڵی سێكسی كه‌ به‌ ئافره‌ت ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی‌ ژیانیدا و زۆرینه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی ناسیاوه‌وه‌ ڕوده‌دات.

2-ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ گێچه‌ڵی سێكسی پێ ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌كات:
%75 ی حاڵه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ڕوده‌دات خانمان هیچ له‌باره‌یانه‌وه‌ ناڵێن و په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ ناكه‌ن و بابه‌ته‌كه‌ به‌ شاراوه‌ی ده‌هێڵنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ ژماره‌ی‌ گێچه‌ڵ پێكه‌ره‌كان له‌ زیاد بوون بێت.

3-زوو په‌یوه‌ندی كردن به‌ ده‌زگا به‌رپرسه‌كان هاوكاری زوو ده‌زگیركردنی گێچه‌ڵ پێكه‌ره‌كان ده‌بێت:
ڕاسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ زوو سزای كه‌سه‌كه‌ بدرێت باشتر وایه‌ زوو په‌یوه‌ندی به‌ ده‌زگا به‌رپرسه‌كان بكرێت بۆ ده‌ستگیر كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كاره‌كه‌ی‌ كردووه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ دوای هه‌واڵدان كه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

4-زۆر كات به‌و خانمانه‌ی‌ گێچه‌ڵیان پێكراوه‌ ده‌وترێت" ئه‌گه‌ر خۆی مه‌به‌ستی نه‌بوایه‌ توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ نه‌ده‌بوو":
ئه‌م ده‌ربڕینه‌ به‌ ته‌واوه‌تی دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ و ته‌نها پاڵپشتیه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ گێچه‌ڵی كردوه‌ و پشت كردنه‌ ئه‌و ئافره‌تیه‌ كه‌ گێچه‌ڵی پێكراوه‌.