وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی نه‌جیب مه‌حفوز بڵاوكرایه‌وه‌

59 جار خوێندراوەتەوە کات10:17 بەروار01-09-2019
وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی نه‌جیب مه‌حفوز بڵاوكرایه‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

نوسه‌ری میسری محمد شعیر به‌ڕێوبه‌ری نوسین له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ " اخبار الادب" ی میسری و پسپۆڕی بواری ئه‌ده‌بی نه‌جیب مه‌حفوز وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ئه‌م نوسه‌ره‌ ناوداره‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ مێژوه‌كه‌ی‌ بۆ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

شعیر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نوسیویه‌تی ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی ساڵانی شه‌سته‌كان گیراوه‌ و بۆ مانه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی میسر و سوریا بووه‌ له‌و كاته‌دا و ئه‌مه‌ش له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی ئه‌دیب و نوسه‌ری ناوداری میسری "نه‌جیب مه‌حفوز" بڵاویكردۆته‌وه‌.

یه‌كێتی میسر و سوریا له‌ 22 ی فه‌برایری 1958 به‌ ڕێكه‌وتنێك له‌ نێوان سه‌رۆكی  هه‌ردوو وڵات  له‌و كاته‌دا ئه‌نجامدرا به‌ڵام ئه‌م یه‌كگرتنه‌ ته‌نها هه‌تا ساڵی 1961 ی خایاند و دوای ئه‌وه‌ سه‌رۆكی سوریا له‌و كاته‌دا كۆماری عه‌ره‌بی سوریای ڕاگه‌یاند و له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ پاشگه‌ز بویه‌وه‌.