پێنج ڕێنمایی گرنگ بۆ دایكان و باوكان له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای قوتابخانه‌كان

228 جار خوێندراوەتەوە کات08:18 بەروار02-09-2019
پێنج ڕێنمایی گرنگ بۆ دایكان و باوكان له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای قوتابخانه‌كان

ڕاچڵه‌كین-

ساڵی نوێی خوێندن نزیك بۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌نده‌ی‌ نه‌ماوه‌ ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ ڕووی خوێندكاره‌كان بكرێته‌وه‌،  پێگه‌ی‌ "وێب ته‌بیب" پێنج ڕێنمای گرنگ و پێویست پێشكه‌ش به‌ دایكان و باوكان ده‌كات .

1-له‌ماڵه‌وه‌ گفتوگۆ بكه‌ن:
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت دابنیشه‌ و ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێت چی بكڕن و چی نه‌كڕن وه‌ك پێویستی قوتابخانه‌ و ده‌بێت كه‌ی‌ بچن پێویستیه‌كان ته‌واو بكه‌ن.

2-چێكی په‌رتوكه‌كانی بكه‌:
دوای ئه‌وه‌ی‌ چووه‌ خوێندنگا و كتێبی وه‌رگرت تۆش چێكی ته‌واوی كتێبه‌كانی بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانیت كه‌موكورتی منداڵه‌كه‌ت چییه‌.

3-خشته‌ی‌ خۆتان ڕێكبخه‌ن:
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ مانگی یه‌كه‌می قوتابخانه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خوێندنی وانه‌كانی و كاته‌كانی نوستن و كات به‌سه‌ر بردنی ڕێكبخه‌ .

4- لیستی خواردن:
پێویسته‌ پێش چوون بۆ قوتابخانه‌ منداڵه‌كه‌ت ژه‌می به‌یانیانی خواردبێت و باشتریش وایه‌  لیستێكی تایبه‌ت به‌ خواردنی ژه‌مه‌كانی بۆ ڕێكبخه‌یت.

5-پشكنینی پزیشكی:
منداڵه‌كه‌ت ببه‌ره‌ لای پزیشك پێش كردنه‌وه‌ی‌ خوێندنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چێكی ته‌واوی ته‌ندروستی بكات و تۆش دڵنیا ببیته‌وه‌ كه‌ هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی نییه‌.