ئامێرێك ده‌ستدرێژكاری سێكسی ئاشكرا ده‌كات

774 جار خوێندراوەتەوە کات08:34 بەروار02-09-2019
ئامێرێك ده‌ستدرێژكاری سێكسی ئاشكرا ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

ژاپۆنیه‌كان له‌ ئێستادا جۆرێك ئامێری نوێ به‌كارده‌هێنن بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی سێكسی، ئه‌م ئامێره‌ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كانی گواستنه‌وه‌ دانراوه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌ستدرێژی بكاته‌ سه‌ر یه‌كێكی دیكه‌ ئه‌وه‌ په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به‌ شێوه‌ی‌ ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سه‌كه‌ دروست ده‌بێت و به‌م شێوه‌ ناسینه‌وه‌ی‌ ده‌ستدرێژكاره‌كه‌ ئاسان ده‌بێت.

مه‌به‌ست له‌ دروستكردنی ئه‌م ئامێره‌ بنه‌بڕكردنی ڕه‌فتاری گێچه‌ڵ پێكردنه‌كه‌ ئێستا له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ له‌ ژاپۆن زۆر بڵاوه‌، مانگی پێنجی ئه‌مساڵ ئه‌م داهێنانه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی بڵاوكرایه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆیی دوو خوێندكار بڵاوبویه‌وه‌ كه‌ به‌ دوای پیاوێكدا ڕاده‌كه‌ن له‌ شه‌قامێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ گێچه‌ڵی سێكسی به‌ كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت كردووه‌.

له‌ ئێستادا ته‌نها 500 دانه‌ له‌م ئامێره‌ دروستكراوه‌ و نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كیان 2500 یه‌ن ی ژاپۆنیه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 19 جونه‌ی‌ ئه‌سته‌رلینی و هه‌ركات حاڵه‌تێكی ده‌ستدرێژی كردن ڕوبدات ئه‌م ئامێره‌ په‌یامێك جێده‌هێڵێت و ده‌نوسێت" لێره‌ ده‌ستدرێژكارێك هه‌یه‌... تكایه‌ یارمه‌تیم بده‌ن"