چۆن ده‌زانیت كه‌سێك به‌ نهێنی خۆشی ده‌وێت؟

5690 جار خوێندراوەتەوە کات09:07 بەروار03-09-2019
چۆن ده‌زانیت كه‌سێك به‌ نهێنی خۆشی ده‌وێت؟

ڕاچڵه‌كین-

یه‌كێك له‌ بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ندێكجار مێشكی مرۆڤ سه‌رقاڵ بكات ئه‌وه‌یه‌ ئایا كه‌س هه‌یه‌ به‌ نهێنی خۆشی بوێت، له‌ ڕاستیدا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ نهێنیش به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ خۆش بوێت.

1- بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ته‌ماشات ده‌كات:
یه‌كێك له‌ دیارترین ئه‌و نیشانانه‌ی‌ كه‌ ئاشكرای دكات كه‌سێك عاشقی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ بووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ته‌ماشای ده‌كات و ته‌نانه‌ت به‌ بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ عاشقبوونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌ تۆ.

2-جوڵه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌:
زمانی جه‌سته‌ یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ دۆخی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات، بۆ نمونه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ عاشقت بێت ئاره‌زوو ده‌كات له‌ نزیكت بێت و بزه‌ی‌ سه‌ر لێوه‌كانی له‌ خۆشی تۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.

3-گرنگی به‌ وورده‌كاری ژیانت ده‌دات:
تۆ و وورده‌كاریه‌كانی ژیانت بۆ ئه‌و گرنگن به‌رده‌وام له‌سه‌ر ته‌ندروستیت و دۆخی كاره‌كه‌ت و ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ ئاره‌زووی ده‌كه‌یت و بۆتۆ گرنگه‌ پرسیارت لێ ده‌كات.

4-كاردانه‌وه‌كانی تۆ بۆ ئه‌و گرنگ ده‌بن:
به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردوكیان له‌ یه‌ك شوێن كاربكه‌ن ئه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و وشانه‌ی‌ ده‌یڵێت یان ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی‌ ده‌ینوێنیت كاردانه‌وه‌ی‌ ده‌بێت بۆی.