کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵ دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن ٨ ساڵ

6388 جار خوێندراوەتەوە کات05:53 بەروار04-09-2019
کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵ دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن ٨ ساڵ
راچڵه‌كین-

کچیكی منداڵی تەمەن ٨ ساڵ لە هیندستان لە لایەن کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵ و دوو برای منداڵترییەوە دەستدریژی سێکسی دەکرێتە سەر و ئەفسەرێکی پۆلیس هەوڵی شاردنەوەی روداوەکەی داوە.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، کچێکی تەمەن ٨ ساڵی دانیشتووی گوندی باگپات لە هیندستان لە توالێتی خوێندگەکەیدا لە لاین سێ کوڕە خوێندکارەوە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر، یەکێک لەو کوڕانە تەمەنی ١١ ساڵ بوو و دوو کوڕەکەی دیکە برای ئەو بوون و هەردووکیان تەمەنیان لەویش بچوکتر بوو.

کچەکە خوێندکاری قۆناغی سێیەمی سەرەتاییە و کوڕە تەمەن ١١ ساڵەکە خوێندکاری قۆناغی شەشەمە.

بەپێی زانیارییەکان، بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ئەو گوندە هەوڵی داوە دایک و باوکی کچەکە پێدەنگ بکات، بەڵام سکاڵای یاساییان تۆمارکرد و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەکرێت.

بڕیارە پاش ئەوەی باری دەرونی و جەستەیی کچەکە سەقامگیر ببێت، بانهێشتی دادگا بکرێت بۆ تاوتوێکردنی کەیسەکەی.

بەپێی ئاماری فەرمی هیندستان، لە ساڵی ٢٠١٦دا زیاد لە ٣٠ هەزار حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی هەبووە و تەنها یەک لە چوار حاڵەتدا سکاڵا تۆمارکراوە.