ئەپڵ بۆنە گەورە ئەنجام دەدات

65 جار خوێندراوەتەوە کات09:30 بەروار04-09-2019
ئەپڵ بۆنە گەورە ئەنجام دەدات

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

کۆمپانیای ئەپڵ لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسە مێژووییەکەی کە ساڵانە و لە مانگی ئەیلولدا ئەنجامی دەدات.

بۆ ئەمساڵیش، ئەپڵ وابڕیارە لە ١٠ی ئەیلولدا کۆنفرانسەکە ببەستێت و تیایدا چەندین بەرهەم و کاڵای نوێ پێشانی هەوادارانی بدات و کاتی خستنە بازاڕیان ئاشکرابکات.

لە گرنگترین ئەو بەرهەمانەی رادەگەیەنرێت بریتین لە مۆبایلی ئایفۆن کە باس لەوە دەکرێت سێ جۆر پێشان دەدرێت لەگەڵ باسکردنی وەشانی نوێی سیستمی ئای ئۆ ئێس و چەندانی بەرهەمی تیڤی و ئایپاد و ئایرپۆد و هتد.

لە سەرانسەری جیهانەوە چاوەڕێی ئەو کۆنفرانسە دەکرێت و هەوادارانی بە تامەزرۆوە لەو بۆنە گرنگە دەڕوانن.