هه‌ركات هه‌ستت به‌م 10 نیشانه‌یه‌ كرد سه‌ردانی پزیشك بكه‌

3232 جار خوێندراوەتەوە کات10:17 بەروار04-09-2019
هه‌ركات هه‌ستت به‌م 10 نیشانه‌یه‌ كرد سه‌ردانی پزیشك بكه‌

ڕاچڵه‌كین-
ئه‌گه‌ر تێبینی چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی كتوپڕ ده‌كه‌یت له‌ چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ت ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هۆشداری پێشوه‌خت بێت بۆ گۆڕانكاری مه‌ترسیدار له‌ ته‌ندروستیدا، پزیشكه‌كان هۆشداری له‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی پێشوه‌خت ده‌ده‌ن كه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وانه‌ش:

1-ته‌قینی زمان یه‌كێكه‌ له‌و نیشانانه‌ی‌ نابێت پشتگوێ بخرێت چونكه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئه‌مه‌ ئاماژه‌ بێت بۆ وشكبوونه‌وه‌ی‌ ده‌م به‌هۆی كه‌مخواردنه‌وه‌ی‌ ئاوه‌وه‌.

2-له‌كاتی ته‌قینی زمان و هه‌ڵوه‌رینی قژ و ده‌ركه‌وتنی چه‌ند ئاوساویه‌ك له‌سه‌ر له‌ش ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ ئاماژه‌ بێت بۆ توشبوون به‌ غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی.

3-ده‌ركه‌وتنی هێڵ و گۆڕانكاری له‌ڕه‌نگی نینۆك پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت چونكه‌ پێده‌چێت ئاماژه‌ بێت بۆ خوێن به‌ربوونی ناوه‌كی یان توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پێست.

4-ڕه‌شبوونی پێستی مل نیشانه‌ی‌ مه‌ترسی توشبوونه‌ به‌ شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م.

5-ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ژێر مل نیشانه‌ی‌ تێكچوونی هۆرمۆنه‌كانی له‌شه‌ به‌تایبه‌ت هۆرمۆنی "تستۆستیرۆن"

6-هه‌ڵوه‌رینی مووی برۆكان نیشانه‌ی‌ توشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشیه‌كانی غوده‌ی ده‌ره‌قی چونكه‌ تێكچوونی ده‌ردانی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد كار له‌ گه‌شه‌ی‌ مووه‌كان ده‌كات.

7-ئه‌گه‌ر زیپكه‌كانی سه‌ر پێستت له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر باش نه‌بێت ئه‌وه‌ نیشانه‌یه‌كی ناته‌ندروسته‌ و پێویستی به‌ سه‌ردانی پزیشك هه‌یه‌.

8-دروستبوونی كیس له‌سه‌ر هێلكه‌دان واده‌كات مووه‌كانی سمێڵ له‌ خانماندا ڕێژه‌كه‌ی‌ زۆر زیاد بكات.

9-ئاوسانی په‌نجه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان،و زه‌رد بوونی سپێنه‌ی‌ چاوه‌كان ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر.

10-ئه‌و كاته‌ی‌ تێبینی دروستبوونی په‌ڵه‌ی‌ ڕه‌شت كرد له‌ ده‌وری چاوه‌كانت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ سیستمی خۆراكیت ناته‌ندروسته‌ و وه‌ك پێویست نه‌خه‌وتویت و جه‌سته‌ت ماندووه‌.