پێنج ڕه‌فتاری ئافره‌ت ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ عاشقی پیاوێكه‌

7649 جار خوێندراوەتەوە کات09:14 بەروار07-09-2019
پێنج ڕه‌فتاری ئافره‌ت ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ عاشقی پیاوێكه‌

ڕاچڵه‌كین-

یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ بۆ خانمان و پیاوان ئاسان نیه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ كێ به‌ نهێنی خۆشی ده‌وێت و ئه‌میش لێی بێ ئاگایه‌،  له‌م بابه‌ته‌دا به‌ پێنج ڕه‌فتاری خانمان ئاشنا ده‌بیت كه‌ ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ نهێنی پیاوێكیان خۆش ده‌وێت به‌ڵام هه‌ستی خۆیان ده‌شارنه‌وه‌.

1-ئاره‌زوو ده‌كات قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ تۆ به‌رده‌وام بێت:
كاتێك ئافره‌ت عاشقی پیاوێك بێت ئه‌وه‌ بیانوو دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكات، یان ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كات نایه‌وێت له‌ قسه‌كردن له‌گه‌ڵی بوه‌ستێت و تا دره‌نگان ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.

2-هه‌موو ورده‌كاریه‌كانی ژیانت ده‌زانێت:
خانمان كاتێك پیاوێكیان خۆش بوێت ئه‌وه‌ ته‌واوی وورده‌كاری ژیانی ئه‌و ده‌زانن و ئه‌مه‌ش مانای گرنگی ئه‌و پیاوه‌ ده‌گه‌یه‌نێت له‌ ژیانی ئافره‌ته‌كه‌.

3-ده‌چێته‌ شوێنێك كه‌ بتوانێت تۆی تیادا ببینێت:
بینینی تۆی پیاو بۆ ئافره‌تێك كه‌ خۆشی بوێیت ده‌بێته‌ بابه‌تێكی گرنگ و پڕ بایه‌خ.

4-ئه‌و كاته‌ی‌ بڕیار بێت تۆ ببینێت ئه‌وه‌ به‌ جوانترین شێوه‌ خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه‌:
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی‌ خانمان زۆر گرنگی پێ ده‌ده‌ن ڕازاندنه‌وه‌ی‌ خۆیانه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ كه‌سێكی نزیك و خۆشه‌ویستی خۆیان ببینن.

5-خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانی دانابڕێت ئه‌و كاته‌ی‌ تۆ ده‌بینێت:
خانمان لێو و چاوه‌كانیان به‌ بینینی خۆشه‌ویستی ژیانیان ده‌گه‌شێته‌وه‌ و خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێویان نابڕێت.