هێزی هاوبەشی نێوان ئەمەریكا و توركیا لە ناوچەی ئارامی سوریا دەستیان بەكارەكانیان كرد

53 جار خوێندراوەتەوە کات09:42 بەروار08-09-2019
هێزی هاوبەشی نێوان ئەمەریكا و توركیا لە ناوچەی ئارامی سوریا دەستیان بەكارەكانیان كرد

راچڵەكین

دوای ئەوەی رێككەوتن ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا دروست بكەن، ئەمڕۆ هێزی پیادەی ئەمەریكا و توركیا لەو ناوچەیە ئەركەكانیان جێبەجێ‌ كرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 8-9-2019، هێزی پیادەی ئەمەریكا و توركیا، لە گوندەكانی خۆرهەڵاتی گرێ‌ سپی ئەركەكانیان جێبەجێ‌ كرد و لەو ناوچانەدا گەڕان.

ئەمەریكا و توركیا رێككەوتنامەیەكیان لە نێوان خۆیان واژۆكرد بە مەبەستی دیاریكردنی ناوچەی ئارام، بڕیارە ئەركە هاوبەشە سەربازیەكانیان بەردەوامی هەبێت.