پێنج خۆراك ئاره‌زووی سێكسی زیاد ده‌كه‌ن

10519 جار خوێندراوەتەوە کات06:06 بەروار08-09-2019
پێنج خۆراك ئاره‌زووی سێكسی زیاد ده‌كه‌ن

ڕاچڵه‌كین-

خۆراكه‌كان كار له‌ ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌كه‌ن و له‌ ڕووی سێكسیه‌وه‌ پێنج جۆری خۆراك ئاره‌زووی سێكسی زیاد ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش.

1-تۆوی كه‌تان:
بڕێكی زۆر ترشی چه‌وری وه‌ك ئۆمیگا سێ و شه‌ش ی تیادایه‌ كه‌هاوكار ده‌بێت له‌ زیاد ده‌ردانی هۆرمۆنه‌ سێكسیه‌كان.

2- فاسۆلیا و برنج و گازۆ و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ و فستق:
ئه‌م خۆراكانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ كانزای زینك ئه‌مه‌ش ئه‌و پێكهاته‌یه‌یه‌ كه‌ جه‌سته‌ پێویستیه‌تی بۆ ده‌ردانی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن.

3-سیر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بۆنی تیژ و ناخۆشه‌ به‌ڵام مادده‌ی‌ ئه‌لیسین ی تیادایه‌ كه‌ واده‌كات بڕێكی زیاتر له‌ خوێن بچێت بۆ ئه‌ندامی زاوزێ.

4-ئه‌ڤۆگادۆ:
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ترشی فۆلیك و ئه‌مه‌ش ئاره‌زووی سێكسی له‌ خانمان و پیاوان زیاد ده‌كات.

5-شۆكۆلاته‌ی‌ ڕه‌ش:
مادده‌ی‌ كیمیاوی تیادایه‌ كه‌ هه‌ستكردن به‌ وروژاندنی سێكسی زیاد ده‌كات به‌ تایبه‌ت له‌ خانماندا.