10 خۆراك ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی چه‌وری وورگ

1619 جار خوێندراوەتەوە کات06:17 بەروار08-09-2019
10 خۆراك ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی چه‌وری وورگ

ڕاچڵه‌كین-

خواردنی خۆراك ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ زیادبوونی كێشه‌وه‌، چونكه‌ چه‌وری و كالۆری به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ چه‌وری زیادده‌ له‌ ورگتدا كۆنه‌بێته‌وه‌ باشتر وایه‌ له‌ خواردنی ئه‌م 10 جۆره‌ خۆراكه‌ دوربكه‌ویته‌وه‌ یان كه‌متر بیخۆیت.

1- پیزا: له‌م ژه‌مه‌دا بڕێكی زۆر له‌ په‌نیر و پێكهاته‌ خۆراكیه‌كانی دیكه‌ به‌كاردێت و هه‌مویان ده‌بنه‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ی‌ چه‌وری له‌ ورگدا.
2- سۆسه‌ج یه‌كێكه‌ له‌و به‌رهه‌مه‌كانی گۆشتی ئاماده‌كراو جگه‌ له‌وه‌ی‌ چه‌وری ووگ زیاد ده‌كات هاوكات زۆر خواردنی زیانی زۆر به‌ ته‌ندروستی گشتی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
3-گۆشتی سووری پڕ چه‌وری.
4-دۆنات، یه‌كێكه‌ له‌ جۆره‌كانی شیرینی بڕێكی زۆر شیله‌ و ڕۆن له‌ دروستكردنی به‌كارده‌هێنرێت.
5-دۆندۆمه‌ و سارده‌مه‌نیه‌كان.
6-جپسی په‌تاته‌، بڕێكی زۆر ڕۆن له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌.
7-خواردنه‌وه‌ی‌ سۆده‌.
8-په‌تاته‌ی‌ سوره‌وكراو.
9-شه‌ربه‌تی میوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ناسروشتی بێت چونكه‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كری زۆره‌.
10-كونجی.