فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی پۆتن باس له‌ مه‌ترسیدارترن گه‌شتی سه‌رۆكی‌ روسیا ده‌كات

5729 جار خوێندراوەتەوە کات11:30 بەروار08-09-2019
فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی پۆتن باس له‌ مه‌ترسیدارترن گه‌شتی سه‌رۆكی‌ روسیا ده‌كات

راچڵه‌كین

سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی روسیا، باس له‌ مه‌ترسیدارترین گه‌شت ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ فلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی‌ روسیادا تووشی هاتوون.

فلادیمیر فیودورشكین له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندووه‌، روداوه‌كه‌ له‌ گه‌شتێكدا بووه‌ له‌ نێوان شاره‌كانی‌ مۆسكۆ - سانت بترسبۆرگ ئه‌جامیانداوه‌ و سه‌رۆك پۆتن زۆر به‌په‌له‌ بووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ سان بترسبۆرگ بوو.

ده‌شڵێت، كه‌ش و هه‌وا زۆر خراپ بوو ئه‌و رۆژه‌ بۆ فڕۆكه‌وانی‌، بایه‌كی به‌هێزى هه‌بوو له‌ هه‌موو ئاڕاسته‌یه‌كه‌وه‌، له‌كاتی فڕین و له‌ به‌رزی 5 تا 6 هه‌زار مه‌تر تووشی‌ دۆخێكی مه‌ترسیداربووین كه‌ نزیك له‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌كه‌ له‌ ده‌ست بده‌ین.

وتیشی، ئه‌و گه‌شته‌ مه‌ترسیدارترین گه‌شتی ته‌مه‌نی فڕۆكه‌وانیم بووه‌، كه‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 40 خزمه‌تم له‌و بواره‌دا هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و گه‌شته‌دا فڕۆكه‌وانی ئۆتۆماتیكی فڕۆكه‌كه‌ له‌كاركه‌وت، تایه‌ی فڕۆكه‌كه‌ دوو به‌شی توانای‌ له‌كاركه‌وتبوو، به‌به‌رده‌وامی بۆ به‌رزی 9 هه‌زار مه‌تر به‌رز ده‌بووینه‌وه‌ و بارانێكی به‌خوڕیش ده‌باری‌ له‌سه‌ر ڕاڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ و پێویستیش بوو بنیشێنه‌وه‌.

ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ ده‌شڵێت، پۆتن بانگیكردم بۆ نوسینگه‌كه‌ی و پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی لێكردم كه‌ چی رویداوه‌ ، منیش دۆخه‌كه‌م بۆ باسكرد و له‌ كۆتاییدا توانیمان به‌ سه‌لامه‌تی بنیشینه‌وه‌.