پیاوێكی ئاینی شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌ به‌غدا تیرۆر كرا

162 جار خوێندراوەتەوە کات05:46 بەروار09-09-2019
پیاوێكی ئاینی شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌ به‌غدا تیرۆر كرا

راچڵه‌كین

پیاوێكی ئاینی شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ رێگای‌ سه‌ره‌كی به‌غدا - كه‌ربه‌لا ده‌درێته‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌گوێری‌ میدیا عیراقییه‌كان، موئه‌ید موسه‌وی ئیمای‌ حوسه‌ینیه‌ی به‌غدادی‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه‌ بۆ به‌شداریكردنی له‌ مه‌راسیمی عاشورا له‌ ناوچه‌ی مه‌زارعی رێگای‌ به‌غدا - كه‌ربه‌لا، به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ڕێكه‌وتووه‌.

كاتێك ئه‌و پیاوه‌ ئاینیه‌ ده‌گاته‌ ناوچه‌یه‌كی چۆڵی رێگاكه‌، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌درێته‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

موئه‌ید موسه‌وی‌، له‌ دایكبووی‌ ساڵ 1985 و خوێندكاری‌ دكتۆرا بووه‌ له‌ زانكۆی به‌غدا و باوكی چوار منداڵه‌.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏وقوف‏‏‏