شه‌ش نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پیاو ناپاكی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كات

2308 جار خوێندراوەتەوە کات05:55 بەروار09-09-2019
شه‌ش نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پیاو ناپاكی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

ناپاكی یه‌كێكه‌ له‌ بێزاركه‌رترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ ڕوبه‌ڕووی به‌شێك له‌ هاوسه‌ره‌كان ده‌بێته‌وه‌، چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك كاتێك له‌ ڕه‌فتاری پیاواندا ده‌رده‌كه‌وێت مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ناپاكی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كات.

1-گۆڕانكاری له‌ شێوازی به‌كارهێنانی مۆبایله‌كه‌ی‌:
ئه‌گه‌ر زۆر به‌دوای مۆبایله‌كه‌یه‌وه‌یه‌تی و به‌ بێده‌نگ چه‌ندین كاتژمێر داده‌نیشێت به‌ دیاریه‌وه‌ و زۆر پارێزگاری له‌ مۆبایله‌كه‌ی‌ ده‌كات و ڕێگه‌ نه‌دات كه‌س ده‌ستی لێ بدات.

2- دره‌نگ گه‌ڕانه‌وه‌ له‌سه‌ر كار:
پێشتر زوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌ڵام له‌ پڕێكدا ئه‌م خوه‌ی‌ نامێنێت و تا دره‌نگ به‌ناوی مانه‌وه‌ له‌سه‌ر كار كاته‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ر ببات.

3-ڕه‌فتاری گه‌رماوكردنی گۆڕا:
ئه‌گه‌ر كتوپڕ بوو به‌ كه‌سێك كه‌ به‌رده‌وام ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی‌ كرد گه‌رماو بكات و بۆنی خۆش بدات له‌خۆی.

4-بۆ سێكس پێویستی به‌ تۆ نامێنێت:
كتوپڕ كاری به‌ تۆ نامێنێت به‌ تایبه‌ت بۆ په‌یوه‌ندی سێكسی چونكه‌ له‌ جێگه‌یه‌كی دیكه‌ گرنگی پێ ده‌درێِت.

5-زۆر گرنگی به‌ جلوبه‌رگ و شێوازی ده‌ركه‌وتنی ده‌دات:
ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێكی دیكه‌ له‌ ژیانیدا هه‌یه‌.

6-ڕه‌فتاره‌كانی له‌گه‌ڵت ده‌گۆڕێت:
له‌ كه‌سێكی كراوه‌ و خه‌مخۆری تۆ و خێزانه‌كه‌ت ده‌بێته‌ كه‌سێك كه‌ هیچ شتێك بۆی گرنگ نییه‌.

7- له‌ خێزان و هاوڕێكانی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌:
بینین و به‌سه‌ر بردنی كات له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێكانی ده‌بێته‌ بابه‌تێكی بێ بایه‌خ له‌لای.