ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێن و حوسنی موباره‌ك بڵاوكرایه‌وه‌

3690 جار خوێندراوەتەوە کات06:15 بەروار09-09-2019
ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێن و حوسنی موباره‌ك بڵاوكرایه‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

ڕه‌غد سه‌دام حسێن كچی  سه‌رۆكی پێشووی عێراق دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی دایكی بڵاوكرده‌وه‌ له‌كاتی پێًشوازی كردن له‌ هاوسه‌ری سه‌رۆكی پێشووی میسر" حوسنی موباره‌ك"

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی‌ پێشوو كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت سۆزان موباره‌ك به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی ساڵی 1988 هاتۆته‌ عێراق و ساجیده‌ و سه‌دام حسێن به‌ یه‌كه‌وه‌ پێشوازیان لێكردوه‌.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا ڕه‌غد ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ دایكی و ڕه‌نا ی خوشكی .