ڤایبەر بە ڤیدیۆیەک دڵنیایی دەداتە بەکارهێنەرانی

104 جار خوێندراوەتەوە کات09:43 بەروار09-09-2019
ڤایبەر بە ڤیدیۆیەک دڵنیایی دەداتە بەکارهێنەرانی

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

وەک ئاشکرایە ڤایبەر یەکێکە لە بەرنامە گرنگ و بەهێزەکانی بواری پەیوەندیی و بەشێوەیەکی خۆڕایی و لە رێگەی هێڵی ئینتەرنێتەوە دەتوانرێت پەیوەندیی دەنگ و ڤیدیۆی لێوە ئەنجام بدرێت.

لەماوەی رابردوو ڤایبەر پاش نووێبوونەوەی چەندین تایبەتمەندیی زیادکرد و لەلایەنی ئاسایش و پاراستنیشەوە بەرنامەکەیان تۆکمەکرد.

لە ئێستادا و لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڤایبەر دڵنیایی دەدەنە بەکارهێنەرانیان کە ئەو نامە دەنگی و نووسینانەی بۆ بەرانبەرەکانیان دەنێرن سەرجەمیان پارێزراوەو تا دەگاتە دەستی بەرانبەر بەشێوەی کۆد دەڕوات.

واتە کاتێک کەسێک سڵاوێک بە نامە دەنێرێت، ئەم نووسینە راستەوخۆ دەبێتە کۆدێک و پاش گەیشتن بە کەسی مەبەست دەبێتەوە بە نووسین، کە ئەمەش تازەترین جۆری پاراستنی نامەکانە لە دەست هاکەرز و گروپە سیخوڕەکان.

هەروەها ڤایبەر ئامۆژگاریی بەکارهێنەرانی دەکات هەمیشە وەشانە نوێیەکان بەکاربهێنن و بەزوویی بەرنامەکەیان نوێبکەنەوە.