پشكنینێكی خوێن مه‌ترسی مردنی جگه‌ره‌ كێشه‌كان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌

201 جار خوێندراوەتەوە کات10:48 بەروار09-09-2019
پشكنینێكی خوێن مه‌ترسی مردنی جگه‌ره‌ كێشه‌كان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌

ڕاچلًَه‌كین-

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ كه‌ ده‌كرێت له‌ڕێی پشكنینێكی خێرای خوێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان له‌ناو جگه‌ره‌ كێشه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن زاناكان له‌ زانكۆی "سانت ئه‌ندرۆ" ئه‌نجامدراوه‌ و پسپۆڕان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ڕێی پشكنینێكی نوێی خوێنه‌وه‌ دةتوانريَت توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان له‌ قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌ ئاشكرا بكرێت به‌جۆرێك له‌ قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م كه‌ نه‌خۆش ده‌توانێت له‌ڕێی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

پزیشكه‌كان پێیان وایه‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ ده‌رگایه‌كی نوێیه‌ بۆ مانه‌وه‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان له‌ ژیاندا چونكه‌ ڕێژه‌ی‌ مردن كه‌مده‌كاته‌وه‌ و له‌ ساڵانی داهاتودا ده‌رئه‌نجامی زۆر باشی ده‌بێت.

له‌ ئێستادا كۆمپانیه‌كی به‌ریتانی كه‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م پشكنینه‌ ده‌كات له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ له‌ به‌ریتانیا بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ بكرێته‌ پشكنینێك به‌ فه‌رمی له‌ سه‌نته‌ره‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌كاربهێنرێت  بۆ دیاریكردنی پێشوه‌ختی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشن و زۆر ده‌كۆكن ده‌توانن سوود له‌م پشكنینه‌ وه‌ربگرن.