بەمجۆرە پاسپۆرتە عیراقیه‌ دەتوانی بەبێ ڤیزا سه‌ردانی 7 وڵات بكه‌یت

820 جار خوێندراوەتەوە کات11:29 بەروار09-09-2019
بەمجۆرە پاسپۆرتە عیراقیه‌ دەتوانی بەبێ ڤیزا سه‌ردانی 7 وڵات بكه‌یت

راچڵه‌كین

راگەیاندن و پەیوەندییەکان بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، زانیاریی له‌باره‌ی‌ پاسپۆرتی‌ خزمه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت سه‌ردانی حه‌وت وڵات بكه‌ی به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا.

پاسپۆرتی خزمه‌ت  دەدرێت بە کەسانی‌ باڵای‌ میری‌ وەک، کەسانی‌ سەربازی‌ لە پلەی‌ (عەقید )بەرەوسەرەوە، ئەو کەسانەی‌ کە لە پلەی‌ (بەڕێوەبەری گشتی‌)بەرەو سەرەوەن، جێگیری‌ پارێزگار، قائیمقامەکان.

ئەوکەسانەی‌ پاسپۆرتی‌ خزمەت (خدمه‌) یان هەیە ئەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی‌ ئەم ووڵاتانە بکەن ئەوانیش (تونس، ئەردەن، تورکیا، ئازەربیجان، لوبنان، ئێران، مالیزیا)

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌ پاسپۆرتی‌ ئاسایی عیراق، هاوڵاتی پێویسته‌ له‌كاتی سه‌ردانیكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڤیزا وه‌ربگرێت.

لا يتوفر وصف للصورة.