بەڤیدیۆ.. نەوزاد هادی: هاوسەرەكەم زۆری لێ قبوڵكردووم

622 جار خوێندراوەتەوە کات05:20 بەروار10-09-2019
بەڤیدیۆ.. نەوزاد هادی: هاوسەرەكەم زۆری لێ قبوڵكردووم

راچڵەكین-

لە میانی كۆتا كۆنگرەی رۆژنامەوانی نەوزاد هادی پارێزگاری دەستلەكاركێشاوەی هەوڵیر سوپاسی تایبەتی هاوسەرەكەی كرد كە ئەو ماوەیەی ئەو پارێزگاری هەولێر بووە زۆر هاوكاری كردووەو وتیشی: "زۆریشی لێ قوڵبوڵ كردووم".

نەوزاد هادی رایگەیاند: سوپاسی تایبەتی هاوسەرەكەم دەكەم، كە زۆر بەتەحەمول بوو ئەو سالانەی من پارێزگاری هەولێر بووم، زۆر هاوكارم بووە، زۆریشی لێقبووڵ كردووەم.

پارێزگاری ھەولێر" نەوزاد هادی"  ماڵئاوایی لە پۆستەكەی كرد و رایگەیاند، فرسەت سۆفی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ پارێزگاری ھەولێر. وتیشی:" پشتیوانی دەكەم." 

نەوزاد هادی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئەیلولی 2019 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ووتی:" لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا چەندین پڕۆژەمان ئەنجامداوە لەپێناو خزمەتكردن بە خەڵكی سنووری پارێزگای ھەولێر."

ئاماژەی بەوەشكرد: "كاندیدی پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری ھەولێر فرسەت سۆفی-یە، ھیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم و پاڵپشتی تەواوی دەكەم".

وتیشی:" لە رۆژە سەختەكاندا بە پاڵپشتی ھەموو لایەك لە شەڕی داعش كە ھەولێر كرایە ئامانج توانیان دۆخەكە تێبپەڕێنن و ئارامی و سەقامگیری ھەولێر بپارێزن."