وەک سزایەک ئەندامی نێرینەی دەرخواردی سەگێک درا

11911 جار خوێندراوەتەوە کات05:42 بەروار10-09-2019
وەک سزایەک ئەندامی نێرینەی دەرخواردی سەگێک درا
راچڵەکین- 

باندێکی چەتەی مەکسیکی تۆمەتبارێک دەستبەسەر دەکەن و وەک سزایەک سەگێکی دڕندە بەردەدەنە گیانی و ئەندامی نێرینەی دەخوات.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، باندێکی چەتە لە شاری مەکسیکۆ سیتی لە وڵاتی مەکیس، کەسێکیان گرت کە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی خراوەتە پاڵی و بە شێوەیەکی دڕندە سزایان دا.

Image result for pitbull mexico rapist

لە ڤیدیۆیەکدا کە بە میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە، پیاوکە بە دەستبەسەری لەسەر زەوی کەوتووە و لە لایەن پێنج ئەندامی ئەو باندەوە دەوری دراوە، سەگێکی سپی جۆری (پیتبوڵ) پەلاماری دەدات و ئەندامی نێرینەی بە تەواوی دەخوات. ڤیدیۆکە لە لایەن یەکێک لە چەتەکانەوە بڵاوکراوەتەوە وەک ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی بە نیازن بەرەنگاریان ببنەوە.

بە پێی میدیاکانی مەکسیس، بەکارهێنانی هۆکاری دڕندانە لەلاین باندە مەکسیکییەکانەوە لە زیادبووندایە.

Image result for white pitbull angry