توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌م كاته‌دا مۆز مه‌خۆن

2826 جار خوێندراوەتەوە کات06:17 بەروار10-09-2019
توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌م كاته‌دا مۆز مه‌خۆن

ڕاچڵه‌كین-

سه‌رقاڵی ژیان وایكردوه‌ كه‌ خواردنی ژه‌مه‌كان له‌كاتی خۆیدا و وه‌ك ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ پێویسته‌، زۆر كه‌س له‌ جیاتی خواردنی ژه‌می به‌یانیان یه‌ك مۆز ده‌خۆن به‌ڵام پسپۆڕانی بواری خۆراك هۆشداری له‌م هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌ده‌ن بۆ ده‌ستپێكی ڕۆژێكی نوێ.

داریل جۆفری پسپۆڕی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی له‌بواری خۆراك ده‌ڵێت" ڕاسته‌ مۆز یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ باشترین خۆراك بێت له‌جیاتی ژه‌می به‌یانیان بۆ ده‌ستپێكی ڕۆژێكی نوێ چونكه‌ ڕێژه‌ی‌ %25 ی ئه‌م میوه‌یه‌ پێكهاته‌كه‌ی‌ شه‌كره‌"

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت" خواردنی مۆز له‌ به‌یانیان ڕاسته‌ ووزه‌یه‌كی خێرات پێ ده‌به‌خشێت به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ڕاسته‌وخۆ هه‌ست به‌ برسێتی و گێژی ده‌كه‌یت"

خواردنی ژه‌می ته‌واوی به‌یانیان له‌گه‌ڵ یه‌ك مۆز هیچ زیانی نییه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ ناوه‌ڕاستی ڕۆژدا بخورێت ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بخورێت كه‌ چه‌وری ته‌ندروست یان به‌هاراتیان تیادایه‌ چونكه‌ له‌ناو مۆزدا مادده‌ی‌ ترش هه‌یه‌ و بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و پۆتاسیۆم و ڕیشاڵه‌ی‌ له‌ناویدا هه‌یه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ خۆراكانه‌دا بخورێت.