راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا دەستی لەكار كێشایەوە

33 جار خوێندراوەتەوە کات07:36 بەروار10-09-2019
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا دەستی لەكار كێشایەوە
راچڵەكین

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دەستی لەكار كێشاوەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی"شەوی رابردوو جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیم ئاگادار كردەوە، كە بۆ لەمەودوا خزمەتكردنی لە كۆشكی سپی پێویست نییە".

دەشڵێت"لەگەڵ زۆربەی پێشنیارەكانی نەبووم، وەك چۆن زۆربەی ئیدارەی ئەمەریكا ناتەبا بوون، بۆیە شەوی رابردوو پێم وت پێویستمان بە خزمەتی ئەو نییە و بەیانی ئەمڕۆ دەستلەكار كێشانەوەی پێشكەش كرد".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكردووە، هەفتەی داهاتوو كەسێكی نوێ‌ بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دیاری دەكات.