ڤیدیۆ: ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری به‌ شه‌ڕ كۆتايی هات

832 جار خوێندراوەتەوە کات08:41 بەروار10-09-2019
ڤیدیۆ: ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری به‌ شه‌ڕ كۆتايی هات

ڕاچڵه‌كین-

ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له‌ باكوری لوبنان بوو به‌ مه‌یدانی شه‌ڕ له‌نێوان خانه‌وه‌ده‌ی‌ بووك و زاوا له‌سه‌ر گۆرانی و سه‌ماكردن.

ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ عكار له‌ باكوری لوبنان ڕویداوه‌ و به‌  لێدان و شه‌ڕه‌ كورسی كۆتای پێهات و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س له‌ میوانه‌كان بریندار بوون و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی ناو هۆڵه‌كه‌ش شكێنراوه‌.

هه‌ندێكجار له‌ لوبنان له‌م جۆره‌ ڕووداوانه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كانی هاوسه‌رگیری ڕووده‌دات و كۆتا ڕووداو كه‌ له‌ناو ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له‌ به‌عله‌به‌ك ڕویدا به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س له‌ میوانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا و زۆرینه‌ی‌ كێشه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و گۆرانیه‌ دروست ده‌بێت كه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا ده‌وترێت.