سەدر لەگەڵ خامنەی یادی عاشورای كردەوە

77 جار خوێندراوەتەوە کات08:52 بەروار10-09-2019
سەدر لەگەڵ خامنەی یادی عاشورای كردەوە

راچڵەكین

رابەری رەوتی سەدر، سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی  كردوو لەگەڵ عەلی خامنەی، یادی عاشورای كردەوە.

ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویكردەوە، موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، لە كۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری یادی عاشورای كردووە.

وەك لەوێنەكاندا دەردەكەوێت سەدر لەنێوان عەلی خامنەیی، رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران و سەردار قاسم سولەیمانی، بەرپرسی سوپای قودس دانیشتووە.

میدیاكانی ئێران هیچ زانیارییەكیان لەبارەی سەردانەكەی سەدر بۆ ئێران بڵاونەكردۆتەوە.