نیشانە و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری گیرانی بۆری فرمێسک له‌ چاوی منداڵان

56 جار خوێندراوەتەوە کات09:03 بەروار10-09-2019
نیشانە و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری گیرانی بۆری فرمێسک له‌ چاوی منداڵان

ڕاچڵه‌كین-

ئەم حاڵەتە لە ٥٪ مناڵی تازە لە دایک بوودا ڕودەدات، دكتۆره‌ کانی علی پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

نیشانەی ئه‌م حاڵه‌ته‌ :
منداڵەکە چاوی زۆربەی کات ئاو دەکات و ڕیبۆق دەکات.

چارەسەر:

1- لە ۱۲ مانگی یەکەمی تەمەنی منداڵەکەدا تەنها چاودێری کردن و مەساج کردنی بۆری فرمێسکە، لەگەڵ بەکارهێنانی قەترەو مەرهەمی دژە بەکتریایە لەو کاتانەی توشی هەوکردن دەبێت  و۹۰٪ حاڵەتەکان بە شێوەیه‌کی سروشتی دەکرێتەوە لە ۱۲ مانگی یەکەمدا.

2-لەدوای یەک ساڵی ئەگەر بە شێوەیەکی سروشتی نەکرایەوە،دەبێت لە ژێر بەنجی گشتی بە بەکارهێنانی ئامێرێک بچوک بکرێتەوە.
-هەرچەندە لەو حاڵەتانەی کە بە شێوەیه‌کی توندە و زۆر زوو زوو توشی هەوکردن دەبێت دەکرێت ئەم چارەسەرە پێش بخرێت و لە ٦ بۆ ۹ مانگی یەکەمی تەمەنیدا بکرێت و ڕێژەی سەرکەوتنی ئەم ڕێگە ۹۰٪ وە دەتوانرێت دوبارەش بکرێتەوە.

3-ئەگەر ئەم ڕێگەش سەرکەوتو نەبوو کە لە ٥-۱۰٪ حاڵەتەکانە دەبێت بۆریەکی بچوک بۆ ماوەی ۳ بۆ ٦ مانگ لە بۆری فرمێسکدا دابنرێت.

4-ڕێژەیەکی زۆر کەم هەیە کە هەموو ئەم ڕێگایانەی باسمان کرد سەرکەوتو نابێت،و پێویستە نەشتەرگەریان بۆ بکرێت،بۆ ئەم نەشتەرگەرییەش نابێت تەمەنی مناڵەکە لە ۳ ساڵ کەمتر بێت.