10 ڕێگه‌ی‌ ئاسان له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌تپارێزێت

725 جار خوێندراوەتەوە کات10:06 بەروار10-09-2019
10 ڕێگه‌ی‌ ئاسان له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌تپارێزێت

ڕاچڵه‌كین-

شیًرپه‌نجه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌ بڵاوترین نه‌خۆشیه‌كان له‌ جیهاندا، چه‌ندین جۆری جیاوازی هه‌یه‌ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی‌ ته‌نها ئه‌و كاته‌ ئاسانه‌ كه‌ نه‌خۆش له‌ قۆناغه‌ زووه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌ هه‌ستی پێ بكات و ئه‌گه‌ر نا چاره‌سه‌ری بنه‌بڕی نیه‌ هاوشێوه‌ی‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌.
سیستمی ژیانی ته‌ندروست و گۆڕانكاری له‌ چه‌ند ڕه‌فتار و خویه‌كی ڕۆژانه‌ هاوكارت ده‌بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌.

1-پێبكه‌نه‌:
ده‌وترێت پێكه‌نین یه‌كێكه‌ له‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌كان بۆ هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك چونكه‌ به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و ئاستی هۆرمۆنی دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا ڕێگری له‌ گه‌شه‌ی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كات.

2-به‌پێ بڕۆ:
زۆرێك له‌ ئێمه‌ به‌هۆی كاركردنه‌وه‌ زۆری كاته‌كان دانیشتوین، به‌ڵام له‌ڕاستیدا زۆر دانیشتن مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ منداڵدان و گه‌ده‌ و سیه‌كان زیاد ده‌كات به‌ڕێژه‌ی‌ %10 بۆ هه‌ر دووكاتژمێرێك زیاتر له‌ دانیشتن.

3-شیرینی كه‌م بخۆ:
به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی شه‌كر له‌ خوێندا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی گه‌شه‌ی‌ خانه‌ ناسروشتیه‌كان و زیاد بوونی كێش و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌.

4-به‌كارنه‌هێنانی ده‌ستكێشی لاستیكی له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌:
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه‌ زۆر به‌كارهێنانی مادده‌ كیمیاویه‌كان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ كلیلی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری توشبونه‌ به‌ نه‌خۆشی به‌ڵام له‌ ڕاستیدا زۆر به‌كارهێنانی مادده‌ كیمیاویه‌كان مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات و باشتر وایه‌ ده‌ستكێش له‌كاتی به‌كارهێنانی مادده‌ كیمیاویه‌كان به‌كاربهێنرێت.

5-خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌:
ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ پێنج كوپ قاوه‌ له‌ ڕۆژێكدا مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی‌ ده‌م و قوڕگ.

6-نوستن له‌ شوێنی تاریك: 
نوستن له‌ شوێنی تاریك ڕێژه‌ی‌ ده‌ردانی میلاتۆنین  زیاد ده‌كات ئه‌مه‌ش ڕێگر ده‌بێت له‌ گه‌شه‌ی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، به‌ركه‌وتن به‌ ڕوناكی ده‌ستكرد وه‌ك گڵۆپ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك و پرۆستات زیاد ده‌كات.

7-به‌ركه‌وتن به‌ تیشكی خۆر:
ڕۆژانه‌ به‌ركه‌وتن به‌ تیشكی خۆر ماوه‌ی‌ 10 بۆ 15 خوله‌ك ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ %67 كه‌مده‌كاته‌وه‌ به‌به‌راورد  به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ تیشكی خۆریان به‌رناكه‌وێت.

8-پارێزگاری له‌ شێی جه‌سته‌ت بكه‌:
خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو به‌ بڕی پێویست جگه‌ له‌وه‌ی‌ پێست به‌ گه‌شاوه‌ی‌ ده‌هێڵێته‌وه‌ هاوكات مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ میزه‌ڵدان كه‌مده‌كاته‌وه‌ و هاوكاری زوو به‌تاڵكردنه‌وه‌ی‌ میزه‌ڵدان ده‌كات.

9-زۆر سیر بخۆ:
خواردنی سیر ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ %12 كه‌مده‌كاته‌وه‌.

10- وه‌رزش بكه‌:
ڕۆژانه‌ 30 خوله‌ك چالاكی وه‌رزشی له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ پارێزراوت ده‌كات.