پزیشكێك هۆشداری به‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ر سه‌وسه‌ن به‌در ده‌دات له‌م نه‌خۆشیه‌

747 جار خوێندراوەتەوە کات10:24 بەروار10-09-2019
پزیشكێك هۆشداری به‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ر سه‌وسه‌ن به‌در ده‌دات له‌م نه‌خۆشیه‌

ڕاچڵه‌كین-

له‌ دواین ده‌ركه‌وتنی خانمه‌ ئه‌كته‌ری میسری " سه‌وسه‌ن به‌در " به‌ وێنه‌یه‌ك كه‌ هاوشێوه‌ی‌ كه‌سایه‌تی شاژنی فیرعه‌ونیه‌كان "نفرتیتی" یه‌ پزیشكێكی ده‌رونی میسری به‌ناوی" محمد صدیق" هۆشداری به‌م خانمه‌ داوه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی" ئاره‌زووی لێكچون له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونیه‌كان" لێده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی‌ زۆر كه‌س باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شێوه‌ی‌ له‌ نه‌فرتیتی ده‌چێت.

ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خانمه‌ له‌ چه‌ندین وێنه‌دا به‌م دواییانه‌ وایكردوه‌ ئه‌م پزیشكه‌ هۆشداری له‌م شێوه‌یه‌ی پێ بدات.

دكتۆر محمد ده‌شڵێت" ئه‌و كاته‌ی ئه‌م خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ست به‌ گۆڕانكاری ته‌واو له‌ ڕه‌فتاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاره‌زووی لێكچوونی هه‌بێت له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونیه‌كان ئه‌وه‌ پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشكی ده‌رونی بكات"