كەشناسی عیراق: لە هەرێمی كوردستان ئەگەری باران بارین هەیە

635 جار خوێندراوەتەوە کات10:57 بەروار10-09-2019
كەشناسی عیراق: لە هەرێمی كوردستان ئەگەری باران بارین هەیە
راچڵەكین

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی عیراق رایدەگەینێت، ئەگەری هەیە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە هەرێمی كوردستان باران ببارێت.

سادق عەتییە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی عیراق بڵاویكردەوە" بەشێوەیەكی كاتی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما لەتەواوی شارەكان بەرز دەبێتەوە".

راشیگەیاندووە"ئاستی شێ لە شارەكانی بەسرە و میسان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەرز دەبێتەوە".

ئاشكراشیكردووە"پەڵە هەور دەردەكەوێت و ئەگەری باران بارین لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان زیاد دەبێت".